ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو › شیعرەکانی خۆشناو ›
١٠٧. گەر ناتوانی بێیتە لام
گەر ناتوانی بێیتە لام
تاوێک وەرە نێو خەوم
ڕۆژم بێ تۆ تاریکە
تۆ ڕووناکی کە شەوم

بێ تۆ شەوگار نابڕێ
ڕۆژم لێ نابێتەوە
کەلەک و کەلەک دەکەم
بێ خەوم، تارە جەوم

تا بەیان هاتوو چۆمە
لە کوچەی دێم و دەچم
واوە دێم و وا دەڕۆم
بۆ ساتێکیش ناسرەوم

کە هاتی نازەنینم
لە ژوور سەرم دانیشە
بملاوێنە بە نەرمی
بەڵکوو کەمێ ڕاکەوم

هێزی ئەژنۆم نەماوە
پەنجە بخەرە ناو پەنجەم
تین و تاقەتم تۆ بی
لە لاڕێیان ناکەوم

بێیت و نەیەیت، هیچ کاتێ
لە بەر چاوم لاناچی
خۆشناوە خۆت دەیناسی
پێت وا نەبێ لاکەوم

پەراوێز edit