ئاڵەکۆک

ئەحمەد هەردی add_a_photo
هەردی › ڕازی تەنیایی ›
١٧. بۆ شێخ ئەحمەدی شێخ ڕەزا
هەتا مابووم، دەسی تاسەم نەگەییە چاکی دڵخوازێ!
نە هۆشم مەستی بۆنی بوو، نە گوێچکەم کەیلی ئاوازێ!
کە مردیشم لە ژوورێکی نەخۆشخانەی سلێمانی
نە دڵسۆزم لە دەورم بوو، نە کەس بەو مردنەی زانی!
(١٩٧٢) بۆ «شێخ ئەحمەدی شێخ ڕەزای بەرزنجی» وتراوە، کە لە نەخۆشخانەی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

پەراوێز edit