ئاڵەکۆک

قانع add_a_photo
قانع › باخچەی کوردستان ›
٣٢. چۆنیەتی زەمانە
بێ‌حەیایی باوە ئەمڕۆ، قوڕ بەسەر داکا حەیا
کەندەڵان سەربەرزو شادە، خۆی بشارێتۆ چیا

گوڵ ئەگەر ئەقڵی ببێ، قەت سەر لەخاک ناکاتەدەر
چونکو ڕۆژی دڕک و داڵە و گەرمی بازاڕی گیا

با لە هەورا سەرنگون بن مانگ یا ڕۆژی جوان
شەمشەمە کوێرە ئەڵێ: من نامەوێ شوعلەی زیا

ئەی فەلەک ڕاستۆ نەبی بۆ ڕێک‌وپێکی دەورەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا

نێرە گاجووتی ئەبەیتە ڕیزی لوقمانی حەکیم
فەیلەسۆفێکیش ئەخەیتە ژێر چەپۆکی ئەشقیا

تۆ بە مێروولەی زەعیف ئیشی سلیمانی ئەکەی
خاتەمی مۆری نگینت کردە دەست دێوی [هەیا]
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
دیوانی قانع، باخچەی کوردستان، خەلیفە شوکڕوڵڵا دووهاڕووت، لاپەڕە ٩٦.

پەراوێز edit