ئاڵەکۆک

ف-نامۆ add_a_photo
ف-نامۆ › ئاسۆی خەیاڵ ›
١. گەشەی پەرواز
ناشکێ باڵم، قەتیس نابێ گەشەی پەروازی من
ناشکێتە ئەوکی من، ئیدی بە کەس ئاوازی من
چێو لە تاریکی کوتانە، خۆ بڵێن ماندوو نەکات
ئەو کەسەی، شادی ئەکا، ناڵەی خەمینی سازی من
من مەلی زەریای پڕ تۆفانی عەشقم، گەردەلوول
چی لە دەس نایە، لەخۆڕا، خۆ دەکا ئامبازی من
دەسخەڕۆی کردم سەراب و ورشەورشی ئەو لە دوور
جارێ تر نایە سەرابێ، بێ و ببێ جامبازی من
ڕێگە نادەم نا، فریوێ تر بەسەرما، داسەپێ
تا نەگەستێ ماری تازە، ڕۆحی مارانگازی من
سەردەمانێ مەست و یاخی بووم و باهی و بێخەیاڵ
ئەو کەشە ئاوەز بەزێنە، ببوە دەستەندازی من
'فاتیحا'، ئێستاکە تەبعی، سەرکەشم کەوتۆتە خۆ
تاکوو نزمایی نەبێتە، جێگری هەورازی من
سەرچاوە: t.me/namopoem
نووسین: ئەسعەد عەبدۆڵڵاهی

پەراوێز edit