ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن › شیعرەکان ›
٢٥٦. وتم عاشق مەبە
وتم عاشق مەبە، لەم داوە دەرناچی
کە خۆت خستە داو، ناڵەی دابڕانت لە چی؟

وا مەزانە ئاسانە، نزیک بوون لەم ڕێیە
عەشق وەک ڕاوچیە و لە کەمیندایە بۆ چی؟

دەردی عاشق هێندە قورسە کەس هەڵناگرێ
کوا بۆ شاهان هێشتوویەتی تەخت و تاجی؟

هێشتا زووە بۆ حەسەرەت و ئاهی ناخت
لە داهاتوودا بۆ ئەم عەشقە ئەدەی باجی

ئێستا جار جار بە خەیاڵیدا دەفڕی و دەچی
نازانی دواجار چۆن تەسلیمی دەبی بەناچاری؟ !

عەشق دەریایەکە، مەلەوانی دەوێ بۆ ڕزگاری
ئەگەر نا، نوقم دەبی و دەبڕێ هیوای نەباتی

کورتە شایی ئەوین و غەمی درێژخایەنە
جەرگت دەسوتێ و تەمەن دەبێتە باجی.
٢٠٢٦/٦/٢٠
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit