ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن › شیعرەکان ›
٢١٠. چەن شیعرێکی کورد
پێت سەیر نەبێ
پێت سەیر نەبێت کەوا دوو دژ ئاوا یەک ئەگرێ
کە دەست تێکەڵاو ئەکەن متمانەیان پێ ناکرێ
بێباوەڕیان دروستکەرە باوەڕداریان دروستکراوە
ئایینیش کارتێ فشارە و بازرگانی پێوە ئەکرێ
٢٠٢٦/١/١٠

**** **** **** ••••

دوژمن
هەرگیز متمانە بە دوژمن مەکەن
لە کاتی ئاشتی ئەوان شەڕ ئەکەن
بۆ بەرژەوەندی لەگەڵ یەک کۆکن
لەگەڵ خودی خۆ ناپاکی ئەکەن
٢٠٢٦/١/٨

**** **** **** ****

ڕۆژئاوا
هیوای کوردان لە ڕۆژ ئاواوەیە
لە بەرخودان و شەڕەڤانەوەیە
لە ڕۆژئاواوە شۆڕش هەڵگیرسا
دانامرکێتەوە سەرکەوتن بەڕێوەیە
٢٠٢٦/١/١٠

**** **** **** ****

بۆ کوردان
تکایە دەست لە کوشتنی یەک هەڵگرن
وەرن دەست لە ناو دەستکەن و یەکگرن
بۆ خۆتان بژین و پشت لە دوژمن بکەن
ڕێ ی ئاشتی و ئازادی یەکسانی بگرن
٢٠٢٦/١/١٠
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit