ئاڵەکۆک

بەڵێن add_a_photo
بەڵێن › شیعرەکان ›
١٧٨. هاوار
تکایە هاوار مەکە بە سەرما
هاوار بەرگێ نامۆ ئەکا بەبەرما
لە شەرما گیانم هەموو تەڕە بێ
ئەبێتە ئارەق دێتە خوارێ بەلەشما
ئەڵێی وام لە بەرەکانی جەنگا
بەشپرزەیی و ماندوو شەکەتا
یا ئەڵێی جوتیارم زەوی ئەکێڵم
لە هەردا یاخود لە ڕەز و باخا
بەرگەی ئەم ئازارە ناگرم
تکایە وازمان لێ بێنە و
شەڕمان لێلایە لەڕێی خوایا
کە بەردەوام بی لەو کردارانەت
ئاسودە نابم خۆشت ئەبی تەوەلا
وا چاکە ڕێزی یەکتری بگرین
کەسێ ئارام بێ ئەو کارە ناکا
بەریتانیا
٢٠٢٥/٩/٢٣
نووسین: سەعید سەدیق

پەراوێز edit