ئاڵەکۆک

شێخ عەبدولڕەئوف نەقشبەندی add_a_photo
ئەی ڕەئوف تەبع و قەریحەت تا کوو کەی زیندانیە
بێنە دەر دەست و قەڵەم زوو بەسیە ئەم پەنهانیە

بێرە مەیدانی فەساحەت نەزمی خۆت ئینشابکە
سەبکی شیرینت دەڵێی خۆ هەڵبەسی یونانیە

شەو بڕا کاتی بەیانە (حی علی خیر العمل)
شادیە جێگەی سرورە و گرمە و گۆرانیە

گەر موتەووەل بۆ مەعانی جێ یەتی بیکەی بەیان
کاتی (ئیتناب)ی بەدیعە و وادەیی خۆشخوانیە

باخی زانین ماوەیێ بوو ما بووە بێ باخەوان
بێ نەشە و بێ وازە ئەت وت ڕەوزەیی زستانیە

وا لەبەر بێ شەخسی بای شەخسە بەگژیادا چوو بو
لێت یەقین بو باقی ماوەی ساڵی قەحت و گرانیە

گەر بە فەوتی شێخ عومەر مەرگی مەلای کۆکۆیی عیلم
داخرابو تێک ڕووخابو تازە ئەت ووت فانیە

کوانێ ئیبولحاج و بێتوشی و شێخی نۆدهی؟
کوانێ وێنەی ئەزهەرم بانە و سنە و سولەیمانیە؟

کوانێ بیارە کوا تەوێڵە و کوانێ بێژوەی نازەنین؟
کوا مەلا بەکری موسەننیف کوا مەلای تورجانیە؟

حوجرە و مزگەوتی ئەم زاتانە چۆل و هۆلە بۆ؟
جی بڵێم تە قسیری مە و تەقدیرەکەی ڕەببانیە

حەوزەکانی عیلمی ئەغلەب داخراون داخەکەم
بایەقوش قایم مەقامی سەعدی تەقتانیە

شوکروللیلاه نەگبەتی بەرداوە شانی میللەتم
(یسری بعد العسر)ە تیبقی ئایەتی قورئانیە

حاجی مامۆستا، گەڵاڵەی کردەوە دیواری عیلم
لەم گەڵاڵە دێ هەڵاڵە و نەفخەیی ڕەحمانیە

مەدیەنی دینە مەدینەی عیلمە وادی ئەیمەنە
سەربڵندی نیشتیمانە فەخری کوردستانیە

شینکی تۆ فەخرێ بکە ئەمڕۆ بەسەر ئاسمانی شین
ڕۆژی عالەم گیری تۆ گەر فازیلی بۆکانیە

ئەو هەوارەی عیلم و حیکمەت بێ هەرا و ئاوارە بوو
(یا جبال اوبی) بۆ دەرسی ئەو بێجانیە

ئاوەدانی کردەوە ئوستاد زانا و فەیلەسوف
بۆ خەباتی بێ وچانی لەو پەڕی عیلمانیە

پەرتەوی عیرفان کە خاموش بوو هەتا ئێستا تەواو
کارەبای هەڵ کردەوە بەر چاوی گشت نورانیە

هەوری غەم لاچو لە ساوی ڕۆژ روناکی فەرەح
دیدە ڕوونە دڵ گەشە جەرگەی بەهاری جوانیە

دەشت و سەحرای دەفتەر و کتێبی وەها ڕازاندەوە
گشتی بۆنی میشکی لێدێ ڕایحەی ڕوحانییە

سەرپەرەست و پێشەوایە جوانە نازناوی (رەئیس)
قیبلەگاهی عالمانە حیکمەتی لوقمانیە

ڕووگەیە بۆ کەشفی موشکڵڕێزی تەحقیقاتەکەی
دوڕ و یاقووتی بەقیمەت گفتەکەی سەحبانیە

موختەسەر کەششافە بۆ ئایاتی حەق لوببی ئوسول
دەرسی بۆ شەرحی مەقاسید لوئلوئی عوممانیە

(مجمع البحرین)ی عیلم وعەقڵە ئەو فەرزانەیە
خۆزگە ئەخوازی بەدەرسی سەییدی جورجانیە

گەرمی کرد بازاڕی فەیز و نایەوە بێستانی عیلم
شەرعی زیندو کردەوە ئەلحەق مەسیحی سانیە

ئیش و پیشە و بەرهەمی نوسینە زانینە عەمەل
هانی گەل بۆ هەڵ ئەدات و خولقەکەی قورئانیە

وەعز و دەرس و بەحس و ئیرشادی لە بۆ تەبلێغی حەق
بۆتە مایەی ژینەوەی دین و شکی تێدانیە

دەم درەم وێنەم وێنەی قەڵەم ژین و ژیانی وەقفی دین
تەربیەی ڕوحانیەت بۆ وی لە ڕیزی گیانیە

وەعدەیێ پرسیم لە هۆشم کێیە عەللامەی زەمان
پێی گوتم پرست عەیانە و لایقی زانا نیە

حاجی مامۆستایە ئەمرۆ جێ نشینی شافیعی
موجتەهید بۆ میللەتی کورد نوێنەری گەیلانیە

سارد و سڕ بەفری نەزانی گەر خزی بۆ مەملەکەت
پیلی لێ هەڵماڵی ماڵی لابەری زوڵمانیە

وا لە سەر تەختی سیای زەینت ئەکێشی نەقشی قەڵەم
هەر دەلێی نەققاشی چینە یا ئەرەستوو مانیە

سەرف و نەحوو مەنتیق و شەرع و بەلاغە و فەلسەفە
کتێب و سوننەت وا لەسینەی دا کتێبی لانیە

جی بڵێم مەدحی بە کورتی واریسی پێغەمبەرە
بۆ جەهل مونکریەتی و ئەوهەی لەڕێی شەیتانیە

رافیعی دینی موبینە و مالیکی ساحەی علوم
شافیعم بە ڕۆژی خۆی گیانم لە بۆت قوربانیە

سەد ئەوەندەی دیش قسە و شیعری بەڕەونەق بێ رەئوف
ئێستێ کە بۆ وی کەمە چونکە فەقێی دولکانیە

یەعنی زانایی زەکی (ابن الرسول)ی دوهەمم
هاوناوی حەیدەرە شبل و شەمی ئالانیە

بارک الله خاکی ئالان پیاوی وات هێنایە دی
ئوسوەیی تەقوایە هەوری جودە کە نیسانیە

بەو دڵەی پڕ هەستی وەک حاتەم لە ئاقاری کەرەم
گەر کو داوای ماڵی لێ بکەی هەر دەڵێی ئالانیە

عیلم و شەرع و عەقڵ و هەستی تێک خستوونەوە
ناوی لێناوە تەسەووف مەشرەبی عیرفانیە

سادقە بۆ شاری زانین هەر (علی بابها)
هەر کەسی ئەوبی بە مەولای باکی لەم مەولانیە

خاوەنی نەفسی موزەککا عاشقی ڕێبازی دین
عارفی جادەی تەریقەت ڕووی لەڕووی دونیا نیە

گەرچی نورئەفشانە کاشانەی بە ڕوویی زائیران
حەز لە بێ ناوی ئەکا مایلی ئێشتا نیە

عاملی عامل بە ڕاسی وا لەوی دا دێتە جێ
(حکمت العین)ی کەماڵە شێخ وسوی بۆرهانیە

مەدحەکەم کۆتایە هەرچەن شیعرەکەم درێژ بۆتەوە
بە بەیتێکی هێشتا کەمە بۆیە غەزەل پەنجا نیە

نەقشبەندی بەسیەتی وەسفی ئەمانە ناکرێ
نابژێرێ قەترەیی دەریا بە ئەم ئاسانیە
نووسین: محمد ڕەئوف

پەراوێز edit