ئاڵەکۆک

هێمن تەنیا add_a_photo
هێمن تەنیا › چەند لاپەڕە خۆشەویستی ›
٦٣. خۆشە خۆشەویستی تۆ بم
خۆشە خۆشەویستی تۆ بم
من عاشقی چاوانی تۆ بم
‌
خۆشە بیانی دوای هەستان
چاوەڕێی پەیامی تۆ بم
‌
بە درێژایی رۆژی بەهار
چرکە بە چرکە بۆ تۆ بم

شەوانەش لە کاتی خەوتن
تامەزرۆی خەونێکی تۆ بم
‌
له ژێر باران و بەفر دا
لە ژێر چەترێک لەگەڵ تۆ بم
‌
لەسەر کورسی لە ناو پارکێک
دانیشم بەرامبەری تۆ بم
‌
لەسەر سفرێکی دانیشین
تێر بە پاروی دەستی تۆ بم
‌
لە باغی سینەی پڕ بارت
باغەوانی سینەی تۆ بم
‌
لە سەفری دوور و درێژ
هاورێ و هاوسەفەری تۆ بم
‌
لە شوێنی ڕاو و نێوچیر دا
راوچی ئاسکێکی وەک تۆ بم
‌
لە ئاسمانی پڕ ئەستێرە
هیلالی ئەستێرەی تۆ بم
‌
لەنێو جەرگەی شەڕی قورس
برینداری عەشقی تۆ بم
‌
تۆ پەرەستارێکی ڕووح سووک
نەخۆشی ژێر دەستی تۆ بم
‌
تەنانەت خۆشە مردنیش
چاوەرێی فاتیحای تۆ بم
نووسین: هێمن نیک بین

پەراوێز edit