ئاڵەکۆک

هەژار موکریانی add_a_photo
هەژار › چوارێنەکانی بابا هەژاری موکریان ›
١٨. دەپرسی چۆنە چێژەی خەم دەچێژم؟

دەپرسی چۆنە چێژەی خەم دەچێژم؟

لەبەرچی دەرد و زوخاو هەڵدەڕێژم؟

بژانگی تۆ دڵی کردومە بێژنگ

کوڵ و خوێنی ئەوینێ دادەبێژم

پەراوێز edit