شاعیر: نامۆ کتێب: شیعرەکان سەرناو: نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم بۆ کام خەمی سەر دانەوێم بە کام ژانی لە پا کەوم لەو کڵانەی لە دەوری کفنەکان دەگیریێت سەر بە شەڕی شەڕڤانان لە کام کوڵمی داگیرسێنم ئاگری گیان سووتێن ژاکاوی کامە دەردی بم زماکە ئەو چاوەی نیشتمان دەبینێت بێچارە ئەو بایەی لە سەر کوڵمت دادەگرسێ چ لە ناکاو دەنگی بێدەنگی هەڵدەبڕی نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم بۆ ئەو کرێکارەی کە خۆی دەفرۆشێت تا کوو سبەی منداڵی نەبیت باوکی بە پیاو نەزانێت! بۆ ئەو باخەوانەی کە ئاو لە گوڵی تەمەنی نادات خەیاڵە خەیاڵی لە بیر چوونت شەمی کوێر قەد هیوای نییە بۆ کوێ دەڕۆیت نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم کە ئێوارانێ خەم لە سەر ئەژنۆت ئەلەرێتەوە ژان لە چۆکت دەدات، بەرەو شەپۆلی مەرگ گەنجان درووشمەی ئازادییان پێ تاوانە، نیشتمان، چۆن ڕزگارت کەم من نیشتمان کەوا تۆی لە کەناری چەمێکەوە بێ واز هەنگاو دەنێیت من چۆن سەیرت کەم لە کام خوا دەرفەتت بۆ بگرم لە کام هێلانەوە سەیری نێو چاوانت بکەم نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم گیانت لە پەڕاوێزی دونیا دا دۆلار دۆلار دەدۆڕێت لە تاراوگەی ئازیزاندا چەندە سووک سەیرت دەکرێ لە بانگی قەشەکاندا چ ناخۆش دەنگت نایەت لە نوێژی مەلاکانا چ کڵۆڵانە ناوت نایەت نیشتمان کەوا تۆی سەر بە ژان دەمریت نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم خۆزگە بە چەک و فیشەک ڕزگار دەبوویت ئەوسا، چەن فیشەک لە چەکی دوژمنان دەتەقرا هەموو بەری من دەکەوت چەن دەستت بە سەردا دەگیریا هەمووی لە سەری من دەکەوت چەن ناسک دەمی پێست وەک مۆمی شەوە زەنگ هەڵدەگرسا لە شەوانی من دەکەوت بەیانیانێ کە زامت چڕ بە خۆ هەڵدەدڕێت لە شەپۆلی مەرگی نەوی من هەڵدەستم قوربانت بم، شیاو ترین هەڵبەستم کوردستان، کوردستان، کوردستان چەندە ناوت بەرم هەر کەمە چەن جلی خەمت لەبەر کەم هەر کەمە چەندە شەوانێک لە دەورت گەڕێم سەر بە چیای شەوە زەنگ و قاقڕی لێوانت لە لێو داکەنێم هەر کەمە بۆت بمرم هەر کەمە بۆت بژیم هەر کەمە نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم من ئێستەش شێعرم لە بەر نایەت کە باسی خەمانی تۆ کات هیچ سەهۆڵێکم بۆ ناگیرێت ڕێک لە جەواڵی تۆ بات ئەوسا ئەوەی دەیزانم دەیکەم بە هەڵبەست ناگات چاوانم بە شەوقی مەبەست بەس ئەوندەی لێ تێدەگەم گەر ڕۆژێ لەتە چاوێ سەر بە گیانی تۆی کرد گەر هەوایەک لە خەو و خاڵی تۆی کرد گەر وەک شەوان کەسێک هات و دەست بە جێ فەرمانی تۆی کرد ئەوە منم بۆت دەمرم بۆ خۆت بۆ زامەکانت نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم نازانم بۆ کام زامی نیشتمان بگریم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ژان ئەگەر ڕۆژێک هەڵسێت بۆ کوێ دەڕوات سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور ژان ئەگەر ڕۆژێک هەڵسێت بۆ کوێ دەڕوات بەرۆکی کام هەژار دەگرێت لە کام خواوە دوور ئەبێت لە ئامێزی کام هەتیودا ئارام دەگرێ ژان ئەگەر ڕۆژێک هەڵسێت بە کام ڕێگەی هەوراز دا تێدەپەڕێت سواری کام شەمەندەفەڕی بێ گیان دەبێت لە کام گۆڕەپاندا چەک بە دەستییەوە دەگرێ لە کام ڕاپەڕین دا بە شوێنی ئازادی دەگەڕێت ژان ئەگەر ڕۆژێک هەڵسێت دەستی لە کام گوڵەوە چەکەرە دەکات بە کام تەباشیر چارەنووسی خۆی دەنووسێت لە کام هۆڵدا گەشە دەکات چۆن خۆی دەناسێنێت ژان ئەگەر ڕۆژێک هەڵسێت هەڕەشە لە کام پیاو دەکات کامە مەتەڵ بە ژنان پاشگەز دەکات کۆڵەمەرگی کێ بە ڕووی دا دەهێنێت شوێنپێی کێ دەگرێت بە کام ڕەوت ژیان دەکات کامە خوا لە لای باو دەبێت بەرهەڵستی کامە سەرکردە دەبێت ژان ئەگەر ڕۆژێک هەڵسێت لە کوێ سەقامگیر دەبێت لە باوشی منداڵێکی بێ باوک یا لە کونجی مزگەوتێک و یا لە دەستی قەشەیەکدا بە کامە پۆڵا دەستی شەقام دەبڕێت بۆ کێ درووشمە دەنووسێت لە کام دوورگە بچووکەکانی کەنارا جێ هەڵدەخات ژان ئەگەر ڕۆژێک هەڵسێت کام شێعری شێرکۆی بە دڵ دەبێت کامە زۆرتر باسی ئەو دەکات ماڵی هەژارییەکەی کام ئەندازیار درووستی دەکات تۆ کە هەر خەم بە شوێنی جۆگەلەیەک دەبەیت کامە ڕووبار بۆت دێنێتەوە ژان ئەگەر ڕۆژێک هەڵسێت یاری کامە منداڵانی بە دڵ دەبێت پێی خۆشە کامە دڵی خۆش ناخۆش کات ژان ئەگەر ڕۆژێک هەڵسێت بە کام شەقامدا تێدەپەڕێت بەڵام بە ڕای من ژان ئەگەر ڕۆژێک هەڵسێت یەکەم، من لە ئامێز دەگرێت تا ئێستا لە لام نەڕۆشتووە تا بڵێم ئیتر بۆ کوێ دەڕوات ژان ئەگەر ڕۆژێک هەڵسێت ئیتر بۆ کوێ دەڕوات ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی شەهید سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور لە دێهاتێکی ناوچەی نووسین گوڵە باخم، بە یادی تۆ دەڕوێم لە شەوقی تۆ گوڵ ئەکەم بە ناوی تۆ سەوز دەبم ئەی شاجوانی باخی ئەوینم بە ڕووی تۆ پێدەکەنم بە تاوی تۆ هەڵدێم ئەی شەهید بە ڕۆحی تۆ گیان لەبەرم بە چاوی تۆ زەردەسەرم شەهید، پاش تۆیە دەستبەسەرم هەتا من زیندووم تۆیش نامری ئەی شەهید ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تاوانی کورد بوون سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور بە چ تاوانێک من چوارم و تۆ یەک بە چ تاوانێک من وێڵم و تۆ تەک ئەم وڵاتەی کێ ئاوا لێ کرد تۆ پارەو پێیەو منیش پیتەک ژیان بە ژێی ژان ئەنووسرێت و منیش بە خێی خەیاڵ لە شوێنی گەماڵەکەی بابە حاجیم دەڕۆم قوڵتە لە مێشکم دێت و دەس بە گیرفانم دا دەکەم! ڕۆژێکی سەیرە! گۆڵەکان ناوەرن، دارەکان تینوو نین، بەردەکان قورسن چیاکان شەڕڤانی تێا نەماوە و ئەشکەوتەکانیش ڕووناکن!!! گیرفانی من قەرەباڵغە و دەستیشم پیسە، لەوانەیە بە گیرفانم دا نەچێت لە سەری چوار ڕێی وڵات هاتووم تەغارێک جگەرە بکڕم بە هەر جۆرێک بێت دوای تەواوبوونی دەزانم بەرەو کام لا بڕۆم ئەوەی سەرەوە کە حیچ، چاو ئەکرێن دەمرن، دەکوژرێن، ڕاو ئەکرێن لە چەپەوە بۆنی کۆچ دێت، لالۆ کەی هەڵدەستیت دەستێک بەسەریاندا بێنیت ئەوانەی ژێر زەوی دەڵێن، ئازادی لێرەوە دەنگی خۆش دێت خوارەوە باشە، هەموو شتێک ئاساییە تۆزێک وڵاتی تیا ماوە ئەویش بە ئومێدی خودا لە ڕێی پارە دەڕوات ماڵی ئاوا ئەوەی شاباشی کرد کوردستانی کرد بە سێ گەڵاو، خەڵاتی کرد جا با من نەڕۆم بەرەو ڕاست، کە هەموو شتێک لەوێ تەنیا ڕاست نییە درۆ خۆی درۆیە و بە چاویش کوێرت ئەکەن!! گشتی کاری خۆیانە!!، ئەی هەست نییە؟ ! لە سەری پێڵاوی بابە شێخ زۆر خۆشت بێت ماچیشت دەکەن دەستە پیسەکەم دەبێت گیرفانم بگرێت ئەگینا هەر لەوێ دا خاریشت دەکەن بە چ تاوانێک من چوارم و تۆ یەک بە چ تاوانێک من وێڵم و تۆ تەک ئەم وڵاتەی کێ ئاوا لێ کرد تۆ پارەو پێیەو منیش پیتەک ئاخخ دایکتان ڕەش بپۆشێ چیتان بە چی فرۆشت ئەو شەرەفەی چی بۆ کردن گەوادی چی پێ کردن کوردستان هێندە سووک بوو؟ ! جاشەکان، باوکتان کوا؟؟؟ دایکتان چی پێ کردن؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گەڕان بە شوێنێ خۆمدا سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور تەمەنێکە لە پشتی گۆچانی کوێرێکەوە لە شوێنی چاو دەگەڕێم ساڵانێکە بە دەوری شارێکی تەنگەوە بە شوێنی ماڵ دەگەڕێم هەوایەکە لەتێ لە خۆم هەڵبدڕم و لە دەستی ناپیاوێکەوە دەر بە دەر بە دوای پیاوێک دەگەڕێم دەیان ڕۆژە جانتا یەک بە کۆڵمەوەیە و لە سەر بەردێکی نوقم بووی دارستانێک، لە دوای کیژێکی کاڵ دەگەڕێم تۆ پێم بڵێ، چلۆنە کە من شەوانێکیشە لە ژێری باری خەماکانمەوە دەستێک لە ژێری جگەرەکەم و چاوێک، بە دوای بەتاڵ دەگەڕێم من، گۆڕکەنم گۆڕ دەکەنم لە سبەیەوە لە گۆڕکەنێکی تر گۆڕیک بۆ خۆم دەسەنم خۆم هەڵدەکەنم و خۆم دەدڕێنم تا بەشکەم لە باوشی مشتێک خۆڵا تۆزێک سوکنایی بۆ خۆم بکەنم من ئێستاش لە تەنگ ترین شوێن و لە تاریکترین دیو و لە وێران ترین ماڵ و لە کوێر ترین چاوا بۆ نامرم؟ ، بۆ چییە کە من ڕۆژان و شەوان و ساڵان و تەمەنێکە کە دەگەڕێم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تاوانی کورد بوون ۲ سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور بڕوانە شەوە، تاریکە، بێ دەنگە ئەم شەوە وێرانە، بێ ناوە، بێ ڕەنگە چلۆن سەربەستە شەوی هەڤاڵان و هەڵاڵان؟ کە هەرایە، بەزمە، تەقەی و جەنگە؟ دەپژێت جەرگ و دەیمژن خوێن و دەخورێ هەناسە ئەمە خوێنی پیر و منداڵ و کۆرپە و شەنگە ڕۆژان هەرا، شەوان قڕە، بەیانیان تەق و کوتە بڵێی داخۆ جێ لە کام خودا تەنگە؟ تاوانی کورد بوونە، سەردەشتە، هەڵەبجەیە ئاخ، چ دژوارە مان لەم دەشتە مەنگە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: باڵندەی سەر لێ شێواو سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور تۆ ئەی باڵندەی سەر لێ شێواوی بێ خانوو ژیان دۆڕاوی وێرانی مانوو ڕەنگی پەلکەزێڕینەی هەتاوەکان بە تۆ چی؟ ناوی ناودارانی بێ ناوەکان تۆ ئەی پشت کووڕی باڵ شکاوی بێ تین مردووی بە ناو زیندووی دڵ پڕ لە قین کە واتە تا کەی دەربەدەری کەوتن و کوشتن و دەستبەسەری؟ بۆچی ناگەڕێیت؟ هاتوو هەلێک بوو! بۆ ئەم وێرانەی ماندووەی کەوتوو وتی: من کێم ئێرە کوێیە ئەمە چییە؟ هەر ئەوەی کە ماوم لە سەریشم زۆرییە! من ڕێی خەباتم زووتر گرتە بەر چی بکەم؟ بۆم نابرێتە سەر هەر کات توانیم باڵەکانم بهاژێنم و کەس نەڵێت ڕووتی! ئەو کاتە نامرم مردیشم نە بە سووکی بە قاسپە قاسپە سەرتای هاو بۆی نەبوو ئاوا بمڕێت لە بەر هەتاو!! وتارێکی بوو لە پاش مەرگی بناخی کوێر ئەکرد باڵی هەردی شین کەران بێ بەش لە ماڵ و شوێنن قەد ناگەن بە ئازادی، خێڵی خوێنن ڕێگەی ڕزگاری خۆشترە لە کۆی بەهار گەر نەبن جاش و خۆفرۆش و مرۆڤی هار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: یادگاری شەوان سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور ئازیزم، لەم شارە من بە بۆنەی تۆوە وێڵم بێ کەس لە کەس و کار و ماڵ و خێڵم جەفای تۆ ئەستەمێکی لێ پڕووزاندم کە هێشتاش بیناییم نییە و لێڵم چاوی تۆ گەرچی بادەمەو، شەو بە شەو دەیخۆمەوە من سەودای سنووری ڕووخساری بێ سەر و شوێنم دەرمانی من هەمووی لای تۆوە دێ دە مەکە سڵ ئازیزم وەرە دەرمانم بەرێ لە کازیوەی شەواندا گەرچی قەت یادت ناڕوات شەوێک وەرە ئازیزم لێم بدە سەرێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: عاشقی کچێک بووم سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور عاشقی کچێک بووم مانگ بە ئەستێرە و زەوی بە دار و پاشا بە شمشێر و خودا بە دونیاوە نایگرنەوە جوانی ئەو مەلا بە قورئان، سۆفی بە عیرفان و دەروێش بە قژییەوە بۆیان باس ناکرێت شا بە دەسەڵات و دەسەڵاتدار بە هێز و هێز بە دەروون و دەروون بە خەڵکەوە بۆیان باس ناکرێت مۆم بە ئاگر و ئاگر بە شەمچە و شەمچە بە دارەوە بۆیان ناسووتێ زاڵم بە ژانەوە، ژان بە مارەوە ماریش بە زامەوە بۆیان ناسووتێ نرخی ئەو دەوڵەمەند بە پارەو، پارە بە لاپەڕە و لاپەڕە بە مامۆستا و مامۆستا بە قوتابی بۆیان ناکڕیێت دەوڵەت بە نەوت و نەوتیش بە ئاو و ئاو بە هەوا، هەوایش بە ئاسمانەوە بۆیان ناکڕیێت شەرەفی ئەو دیکتاتۆر بە چەک و چەک بە گولەو گولە بە بارووت و بارووت بە ئاگرەوە بۆیان نابریێت میدیا بە حکومەت و حکومەت بە جاش و جاش بە پارەو، پارەیش بە دەستەوە بۆیان نابریێت بڕوای ئەو کۆمۆنیست بە قسەو، قسە بە زمان و زمان بە چەوری و چەوری بە گۆشتەوە بۆیان ناگۆڕیێت ئێرانی بە فارسی و فارسی لەگەڵ تورکی و تورکیش لەگەڵ عەرەبی بۆیان ناگۆڕیێت عەشقی تر وا بوونی نییە، نیمانە تەنیا یەک دانەیە ئەویش نیشتمانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لەحنەت لە خۆم سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور بەرزی خەمانم وەک ئاگری لە عەرز و ئاسمانەوە هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم مردن بەم دەردەوە هەڵکەوت هەڵکەوت هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم سووتان وەک مۆمی بەر لە ڕووناکی هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم ئاڵنگاری دەمارەکانم تووش بە مۆری هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم توونییەتی بەدەم ڕووبارێکەوە هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم دەرچوونی دڵبەر لە چاوی دڵدار هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم سێبەری تاڵی بە دارێکی گوێزەوە هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم سووراو و سپیاوی ئەم گۆمەشینە هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم مردنی هەتاو لە نیوەڕۆیەکدا هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم گەمارۆی پەڕەسێلکە دڵپاکەکان هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم ئەوەی پۆڵای دا بە شەقامدا هەر خۆم کردم لەحنەت لە خۆم عاشق بوون و جێهێشتن ئەمە تۆ کردت، بەڵام لەحنەت لە خۆم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پەڕەسێلکە یاخییەکان سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور پەڕەسێلکە یاخییەکان، چەن بێ دڵ و بێ سەرن لە هەوای یاخیبوون نامەیەک بۆ یارم بەرن بڵین عاشقێکی دڵ بریندار چاوەڕێی نامەی تۆیە ماچێکی من بنێنە سەر کۆڵوانەکەی، دە وەرن وەرن سواری گەڵایەکی پاییز بن و باڵ گرنەوە بفڕن بەرەو ئاسۆ، قاڵاو داڕێژن، بیدۆزنەوە لە زۆڵمی زەمانەی زەجر هێنەری زەوی نەمتوانی باڵ بگرم و لەگەڵ خۆمدا بیهێنمەوە وەرن بە پۆڵا دەستی شەقامم بۆ ببڕن ئەوەی سنووری بۆتان داڕێشت بیدڕن ئەوەی ڕەوای نەدی هەڵفڕن لە سەر لووتکەیەکی سەر بە ئاسمان بیسڕن هێرش کەنە ماڵی پیرەژنێکی چرچۆڵی دەمەو مەرگ بڵێن کچەکەت نامەی هەیە، نەکەی فڕێی دەن بە گەڵا و بەرگ گەر هەتاوێک لە نیوەشەوێکی زستاندا لە دیوەخانێک سەریهەڵدا بڕۆن بەرەو هەتاو و پێی بدەن نیشانی دڵی ڕیش ڕیش و ڕەگ ڕەک بڕۆن بەرەو لای کۆمەڵ و خێڵی با قەت نەزانێت دایکی بەخێڵی سەیرێکی نێوچاوانی بکەن و بڵێن دڵت هات وا بە جێی بێڵی؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەوای گۆرانی سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور نیوەڕۆ هەتاو کوڕێ بە گەنجی هەڵسا چوو بۆ لای مەلای بەرزەنجی کوڕەی هونەرمەند گۆرانی ئەوت بە تانە وتیان، ڕۆژی بێ شەوت ئەویش لە داخا سەری خۆی داخست دەمی لە دەمی کچەی پاوشا خست مەلا لی پرسی دەی بۆ پەشێوی ئەڵێی مەستیت و گوایە بشێوی جوابی دا کوڕە هەر چەند بە کورتی دایخستە مەیان هەرچی پەرتووکی وتی من ئەمخوێند، ڕۆژی سەد هەوا خۆم بە سەیاحەت، دەنگم بە دەوا کەچی من عەسرێک بە دەم گۆرانی لە بەر توونییەتی دەرچووم بۆ کانی کیژێک بەتاقەت دەستی خۆی هەڵکرد ئەونەی شووشەیەک تۆزێک ئاوی برد لە پاش دیتنی شێوام بە خۆمدا ئێستەش کە ئاوام لە خزمەت تۆدا کوڕە زیرەک بوو گشتی باس نەکرد کچی پاوشاکەی لەگەڵ خۆی نەبرد مەلا گوتیۆ دەست نوێژێک بگرە وەرەوە ئێرە و تۆ گوێم لێ بگرە کوڕە بەتاقەت دەسی خۆی تەڕ کرد هاتۆ ناوەوە هەردوو گوێی لێ گرد مەلا وتی ئێستا کە پاکی زۆر زۆر تەمیس و دەریغ لە خاکی پێم بڵێ کچە ڕووخساری چۆن بوو وتی چاو جوان و پێستی گەنم بوو باڵابەرز و دوو ئەبرۆ کەوان جوانی فڕێ دا وەک تیری کەوان مەلا وتی دەی ئێستا چی بکەم چی لە من بەردێت وتی هەوام پێ بڵێ با دڵی دەربێت مەلا دەستی کرد بە ئایە و حەدیس لە جیاتی هەوا کردی بۆی تەدریس مەلا هەر خوێندی و کوڕ هەر بە ساردی وتی تۆ مەلا جا کەی بەکار دی مەلا تووڕە بوو، وتی بە دینم تۆ بە بۆ لۆتی و من بە ئایینم ئەو کیژەش وەها ناوی لێ دەبەیت ئێستا لەگەڵ خۆت ناتوانی بیبەیت تۆ دەست نوێژیت و ئیمانت تەکمیل کچی وا دەبێت بە من بێت تەحمیل کوڕە کە زانی مەلاکە زۆڵە هەرچی پێ دەڵێت گشت بۆڵەبۆڵە هەوایەکی خۆی بە بیر هاتەوە تا چی قورئانە لە بیر باتەوە تۆ کە داییمە لە سەر بەڕماڵی هەروا بە ساکار زوو خەڵک ئەماڵی؟ لە سەد هەوای تۆ هەوای خۆم جوانە دینتان بە نۆکەر شمشاڵ ئەو شوانە ئەم کچەش کچی کابرای پاوشایە بە هەزاران تۆن ئاڵتوونی لایە جا کە تۆی بێ ڕێز دەمت نەپاراست تا ئەبەد جێگەت لە ناو شەوارەست مەلا بە گووم خوارد هات بیکات چارە تەعارەفی کرد تەلیسێک پارە کوڕە کە تازە زاوای پاوشا بوو چاوی لە پارەی مەلا نەدەبوو کوڕە هاتە دەر بۆ لای کیژەکەی مەلاش مایەوە بەلای قیژەکەی کتێب و متێب قەت نابێت بە ژیان بە بایەخ ترە لە ئایین، گیان گشتیان دادیان کرد نامۆ واز بێنێت هەوایەکی چاک، سەد هەوا ئێنێت ++++++++++++++++++++++