شاعیر: گۆران کتێب: بەهەشت و یادگار سەرناو: هەرچەن هەرچەن بەبەر مەلالی فرەم تەنگە قافییە یەک عومری خەم هەناسەیەکی ساردی کافییە! خۆزگەی خەمم بە قەڵبەزی سەرچاوەکەی «زەڵم» چاو وشکی کرد و ئەو وەکوو خۆی تافەتافییە! لای من چ جامی نەشئە چ میحرابی دینی عەشق: ئەم چاو و ئەو برۆی کچە کوردێکی جافییە! زنجیری زوڵف و چاهی زەنەخ وا لە ڕێگەیا کێ لەو حیجازی حوسنە ئومێدی تەوافییە تا دێ سروور و سیححەت و سەبرم زەعیف ئەبێ هەر تەبعی تا سەما لە فیراقا مونافییە! تف لەو ژیانە کە بێ دەردی عەشقە ئاسووە بەخ لەو ملەی کە زوڵفی نیگارێ تەنافییە! گۆران، تەماعی ماچ و ویسالی بڕیوە لێت یەک ئیلتیفات و نیوەنیگایەک کەفافییە! ++++++++++++++++++++++